شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە ئەو شەپۆلە گەرمایەی چەند ڕۆژێك بوو ناوچەكانی هەرێمی گرتبووەوە ئەمڕۆ ڕووی لە كەمبوونەوە كرد و كەشوهەوا فێنك بوو، بەڵام لە كۆتایی هەفتەدا شەپۆلێكی گەرمای سێ ڕۆژە هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، کە بۆ ئەم کاتەی ساڵ بەرێژەیەکی زۆر پلەی گەرمی لە سەروو ئاستی ئاسایی تۆمارکراوە".
وتیشی" لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە 20/5/2025 لە ئەنجامی چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژئاوا، کە لە دەریای ناوەراستەوە دێت پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 2 تا 3 پلە نزم بۆتەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش ئەبێت لە ناوچەکانی باشووری ھەرێم".
ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەو ھەوایە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان تا سبەی چوار شەممە بەردەوامی ئەبێت و لە ڕۆژی پێنج شەممەوە 22/5/2025 جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی ئەبێت.
|