کوردستان

چوار تۆمەتباری رووداوەکەی شارەزوور دەستگیرکران

نهانیوزی-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی قەزای شارەزووریان دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەشەوی 2025/5/19لەقەزای شارەزوور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیان کردە سەر دوو هاوڵاتی.

دەشڵێت: ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامدا و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ( 4) تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (413) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

2025-05-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.