شنیار ئەنوەر: باڵۆنە وەهمیەکانی پارتی ئەتەقێنم
نها نیوز - هەواڵەکان
پەڕلەمانتارێکی یەکێتی فێڵێکی گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو کۆمپانیایە دەمێکە لە کوردستان کار ئەکەن ئەوەی کراوە گرێبەست نییە تەنیا یاداشتێکی لێکتێگەشتنە ،دەشڵێت "هەتا من مابم باڵۆنە وەهمیەکانی پارتی ئەتەقێنم".
شنیار ئەنوە، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر گرێبەستێکی 100 ملیار دۆلاری لە واشنتۆن واژوو بکرێت، ئەبێتە هەواڵی سەرەکی میدیای فەرمی ئەمریکا، ئەمە فێڵکردنە لە ڕای گشتی و تەنیا وەهمێکە .
راشیگەیاند، ئەمە شۆیەکی تری مەسرور بارزانیە، کوردستان پێویستی بە شۆ نیە، کوردستان پێویستی بە کاری فعلی هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،" تیمی مەسرور بارزانی لە شتێکا لێزانن، ئەویش چۆن رای گشتی و بەتایبەت بەرەی بەناو ئۆپۆزسیۆن بەلارێدا ببەن و بەخۆیانەوە سەرقاڵ بکەن و بە وەهمێکەوە، بەڵام هەتا من مابم ئەوە باڵۆنی وەهمەکانی پارتی ئەتەقێنم".
|