پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی بواری كەشناسی رایگەیاند، ئەمرۆ پلەكانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كە بۆ ئەم كاتەی ساڵ بەرێژەیەكی زۆر پلەی گەرمی لە سەروو ئاستی ئاسایی تۆماركراوە.
راشیگەیاند، لە ئەمرۆسێشەمەوە لە ئەنجامی چالاكبوونی بای باكووری رۆژئاوا كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش دەبێت.
باسی لەوەش كردووە، لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، كاریگەری ئەو هەوایە بەلاوازی لەسەر ناوچەكانمان تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت و لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.
|