لە رووداوێکی قورسی هاتووچۆدا 2 برا گیانیان لەداستدا
نها نیوز - هەواڵەکان
لە سنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دووکەس گیانیان لەدەستدا کە هەردوکیان بران.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە گوندی دێ سوتکی سنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردوکیان بران و خوێندکارن.
راشیگەیاند، ڕووداوەکە لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر ڕینۆ، ڕوویداوە بەکاریگەری ڕووداوەکە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە، تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
سامان عەلی داود وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکراشیکرد، دوو قوربانییەکە تەمەنیان لەنێوان حەوت بۆ 10 ساڵاندایە و هەردووکیان خوێندکار بوون و لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ گەڕاونەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەلار گواستراوەتەوە.
|