هەرێم لەگەڵ ئەمریکا دوو گرێبەستی مێژووی واژۆ دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدان، به‌ڵام به‌فه‌رمی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌و گرێبه‌ستانه و واژۆكردنیان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه.
کەمال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتن رایگه‌یاند "دوو گرێبه‌ستمان له‌بواری پیشه‌سازیی نه‌وت و غاز بە بڕی 110 ملیار دۆلار واژۆركردوه".
وتیشی "گرێبه‌ستی یه‌كه‌میان له‌بواری غازدایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میران ئینێرجی".
ئەوەشی خستە روو "ئامانجی گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كێلگه‌ی غازه به‌كاربهێندرێت و بخرێته نێو ژێرخانی غاز له هه‌رێم".
کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، كێڵگه‌ی میران هه‌شت ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایه.
بەوتەی ئەو "هەروەها گرێبه‌ستێكی دیكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وێسترنگ زاگرۆسه ده‌كرێت".
"كێشه‌ی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ته‌كنیكی و یاسایی و عه‌قڵیی بون، وەزاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌رمی نیشانداوه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه به زیادكردنی تێچوی به‌رهه‌مهێنان". وەزیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت وا دەڵێ
|