نها نیوز هۆکاری دواکەوتنی 100 هەزار مینحەی خانەنشینان ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی نەبوونی نەختینە و پارەی سیولە لە عێراق، ئەو هاوکارییەی پێشتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکرا راگیراوە، دەشڵێت "لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ گێرانەوەی ئەو مینحەیە".
سادق عوسمان، وتەبیژی خانەنشنینی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ نها، هۆکاری دواکەوتنی 100 هەزار مینحەی خانەنشینان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هۆکاری جددی و جەوهەری دواکەوتنەکای دیار نییە، بەڵام بە پێی بە دواداچوونەکانی یەکێیتی خانشینانی هەرێم لە عێراق و قسەی پەرلەمانتاران، کۆمەڵێک کێشەی داریی لە نێوان عێراق و هەرێم دا بوونی هەیە کە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
راشیگەیاند، یەکێتی خانەنشینان لە هەوڵی بەردەوام و جددی دان بۆ گێرانەوەی 100 هەزار مینحەی خانەنشینانی هەرێم، "دەشڵێت بێ هیوا نین وئەو مینحەیە بە پێی دەستوور مافی خانەنشینانی هەرێمە.
سادق عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، خانەنشینانی عێراق لە ئێستا دا ئەو 100 هەزارە وەک هاوکاریی بۆ بژێوی ژییانیان وەر دەگرن، هیوادارین بە زووترین کات سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو فەرمانە تازە بکاتەوە و خانەنسینانی هەرێمیش بگرێتەوە، هەر چەند کە زور دواکەوتۆوە و لە مانگی یەکەوە وەستاوە.
سەبارەت بە ئەو خانەنشینانەش کە لە مانگی 1 وە مووچەیان وەرنەگرتوە سادق عۆسمان بۆ نها وتی، " بۆ مانگی 5 لە سنووری سلێمانی مووچەی نزیکەی 1000 کەس دەگەرێتەوە کە ئەمساڵ مووچەیان وەرنەگرتوە و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.
وتیشی هیوادارین بە زووترین کات مامەڵەی خانەنشینان تەواو بکرێت، ئەو بڕیارەی دراوە پەیوەست بە مامەڵەی خانەنشینان کە هەر کەسە و لە شارەکەی خۆی مامەڵە بکات و نەچێت بۆ هەولێر کەمێک کاریگەری لەسەر خێراکردنی پرۆسەکە هەبووە و ئەگەری زۆرە مامەڵەی خانەنشینان دوو مانگی تر بخایەنێت.
|