هەینی - 22 ئاب 2025 م
کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەرپرسی بازنەی هەولێرم

نها نیوز – هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرپرسیارێتیی بازنەی هەولێری پێبەخشراوە.

ئەمرۆ دووشەممە 19ی ئایاری2025 قوباد تاڵەبانی لە میانی بەرێوەچوونی دووەم و کۆتا رۆژى کۆڕبەندى دێڵفى-سلێمانى قسەی بو میدیاکان کردو رایگەیاند، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرپرسیارێتیی بازنەی هەولێری پێبەخشراوە.

وتیشی، "بانگەشەی رابردوو لە دەڤەری راپەڕین بووم، ئەم جارە لە هەولێر دەبم، رەنگە بۆ جاری داهاتوو بێمەوە شارە حەیاتەکە".

قوباد تاڵەبانى هەروەها ئاشکراشیکرد، سەرۆکی یەکێتی خۆی لە سلێمانی دەبێت و، راستەوخۆ دەتوانێت لەگەڵ خەڵكی سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستانیش قسەبکات.

2025-05-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.