کوردستان

دەوڵەت باخچەلی میکانیزمی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی مەهەپە جەخت دەکاتەوە لە ڕێگە نەدان بە تێکچونی پڕۆسەی ئاشتی بەهۆی بیانوی لاواز و داوای دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی 100 ئەندامیش بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە دەکات.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە، لە پەیامێکی نوێیدا پاش کۆنگرەی 12هەمینی پەکەکە، ڕایگەیاند" نابێت دەرفەت بە بیانوی لاواز و تێگەیشتنی هەڵە، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە بدرێت و پێویستە هەموان، زمانێکی بەرپرسیارانە بەکاربهێنن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پڕۆسەیەی کە لە ئێستادا لە تورکیا هاتوەتە ئاراوە".

ئاماژەی بەوەش کردوە" بۆ قۆناغی داهاتو، پێشنیازی دامەزرانی کۆمسیۆنێک بە ناوی کۆمسیۆنی یەکێتی پشتیوانی نەتەوەیی کە لە 100 ئەندام و بە بەشداری 16 پارتی سیاسیی لە پەرلەمانی تورکیا پێکبێت، گونجاوترین هەڵبژاردنە بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە."..

جەختیشی کردوەتەوە، ئاشتی چۆلەکەیەکی یەک باڵ نییە، بۆیە فیداکاریی و باوەڕبەخۆبون لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد، ئەرکی هەمو نەتەوەکانی تورکیایە...
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.