کوردستان

خۆڵبارین دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و ئاشکرای دەکات کە خۆڵبارین دەستپێدەکات.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت ئەگەری تۆزێکی کەم لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاووییەکان نەبی کەمێک دادەبەزن بەراوورد بە تۆمارەکانی.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاشکرای کردووە کە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت .  

کەشناسی دەڵێت" پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2-3 ) پلەی سیلیزی  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە" .

هەولێر : 37  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :40 پلەی سیلیزی


16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.