کوردستان

نها هۆکاری بەکارهێنانی چەکوشێک لەلایەن شۆفێری تەکسییەکەوە ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی لە سەرچناری سەربە پارێزگای سلێمانی شۆفێری تەکسییەک بە زەبرێک چەکوشێک دەکێشێت بەسەر هاوڵاتییەکدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و هەروەها بە بڕیاری دادوەریش هاوڵاتییەکە دەستگیرکراوە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە بە نها نیوزی وت "ئەو هاوڵاتییەی بە چەکوش کێشایی بەسەر هاوڵاتییەک لە سەرچنار دەستگیکراوە و بە بڕیاری دادوەر لە بنکە بەندکراوە.

سەبارەت بە تەندروستی هاوڵاتییەکەش، ناوبراو رایگەیاند "لەئێستادا تەندروستی ئەو هاوڵاتییە بریندارە باشە و لە نەخۆشخانە هێنراوەتە دەرەوە".

پەیوەست بە هۆکاری دروستبوونی ئەو رووداوە، وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد "هۆکاری دروستبوونی ئەو شەڕەش بەهۆی کێشەی پارەوە بووە".

هاوکات لەمیانی راگەیەندراوێکیشدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا بنکەی پۆلیسی عەربەتی ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنی و دواجار بەبڕیاری دادوەر لە بکە زیندانییە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٨، لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات. 
دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا بنکەی پۆلیسی عەربەتی ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنی.

دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ت، س، ع) لەدایکبووی ١٩٧٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.