عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز – هەواڵەکان
عەبدولڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دواى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى ده‌م پارتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستمان بەڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەسەر بابەتی برایەتی"، ده‌شڵێت:"سروشتی پەیوەندیی تورکیا‌و کورد تەواو جیاوازە".
عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) له‌دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى ده‌م پارتى ڕایگه‌یاندوه، ئەوەی ئێمە ئێستا دەیکەین و ده‌ستمان پێكردوه، نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات، به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه ئینكارى لێناكرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، سروشتی پەیوەندیی تورکیا‌و کورد تەواو جیاوازە.
ئۆجەلان دەشڵێت " سروشتی پەیوەندی تورکیا و کورد تەواو جیاوازە، لەهەر بارودۆخێکدا ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵەو مینانەین کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن، سەرقاڵی چاککردنەوەی ڕێگه‌و پردە زیانلێکەوتوەکانی نێوانمانین.
|