هۆشیار زێباری: ئێمە رادەکەین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو رادەکات بەدواماندا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دێڵفی دا باسی سەردانەکەی ترەمپ دەکات بۆ کەنداو و ئاماژە بەوە دەکات کە ناوبراو دەست هەڵناگرێت لەو وڵاتانە، دەشڵێت "ئێمە رادەکەین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو رادەکات بەدواماندا".
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دا لە سلێمانی، وتی "کەس بەوشێوەیە پێشبینی نەدەکرد بەو زووییە ترەمپ بێتە کەنداو".
وتیشی "سەردانەکەی ترەمپ گەیاندنی ئەو پەیامە بوو کە دەست هەڵناگرێت لە کەنداو".
زێباری باسی ئەوەشکرد، ئەوان رادەکەین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو رادەکات بەدوایاندا.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتیشەوە، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکراکرد "زۆر زۆر نزیکین لە پێکهێنانی حکومەت".
"نەهاتنی زۆر لەسەرکردەکانی عەرەب بۆ لوتکەی عەرەبیی؛ زۆر ناخۆش بوو". هۆشیار زێباری وای وت
|