کوردستان

لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن: کۆرەک تیلیکۆم یەک ملیار و (250) ملیۆن دۆلار قەرزارە

نهانیوز-هەواڵەکان

لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" کۆرەک تیلیکۆم یەک ملیار و (٢٥٠) ملیۆن دۆلار قەرزارە"، دەشڵێت"کۆرەک دانی بەقەزەکانیدا ناوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایار غەسان عیدانی، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێكدا بە كەناڵی "العهد" راگەیاند" کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم یەک ملیار و (250) ملیۆن دۆلار قەرزارەو، داوادەکات ئەو قەرزانە یەکلایی بکاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆڕەک تیلیکۆم دانی بە قەرزەکانیدا ناوە، یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی سەر کۆمپانیاکە دەبێتە دەستكەوت بۆ گەنجینەی دەوڵەت، جگە لەوەی کۆمپانیاکە دەست بەكارەكانی دەكاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کێشەی کۆرەک تیلکۆم و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەمێکە بەردەوامەو، دەستەکە بە چەند قۆناغێک سزای کۆمپانیاکەیدا، یەکەمجار پەیوەندی لەگەڵ تۆڕەکانی تر پچڕی و دوای ئەوەش لە چەند پارێزگایەک بەتەواوی هێڵەکەی راگرت.

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.