نێچیرڤان بارزانی: سیستەمی فیدراڵی لە عێراق بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران ڕایگەیاند" سیستەمی فیدراڵی لە عێراق بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە"، وتیشی" عێراق لە پیگەیەک دایە کە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیری ناوچەکە بدات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران رایگەیاند" بەغدا لە چوارچێوەی دەستور هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ناکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەغدا دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات."
سەرۆکی هەرێم وتیشی" 80٪ هاوڵاتیانی عێراق دەنگیان بە دەستوری عێراق داوە و ئەگەر ئەو دەستورە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت زۆربەی کێشەکانی ولاتەکە چارەسەر دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە عێراق ولاتێکی دەوڵەمەند و فرە ڕەهەندە و دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە سەقامگیری لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بە میژوویی وەسف کرد ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە 80٪ بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەو پەیوەندیە بازرگانیانە لە داهاتوشدا پەرەی زیاتر دەستێنێت.
|