کوردستان

سەمیر هەورامی: پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت

ناهنیوز-هەواڵەکان

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج بەشێوەی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت و لە میزان مراجەعەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

سەمیر هەورامی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد: هەوڵ هەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت، ئەوەش دەکەوێتەوە سەر بەغداد کە پێش جەژن مووچە دەنێرێت یان نا.

ئەوەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.