کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما نزم بێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەی جیا جیا نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تۆزێکی کەم لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم هەیە.
دەشڵێت" پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە."
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
|