کوردستان

سبەینێ گەورەترین دیداری دێڵفی لە سلێمانی دەستپێدەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

سبەینێ دیداری دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە دەبێتە دیدارێکی گرنگ بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق .

سبەی یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، لە شاری سلێمانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئابووریی لە سلێمانییەوە دیدگای خۆیان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەردەبڕن.

سیمیۆن تسۆمۆکۆس، سەرۆک و دامەزرێنەری کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  کۆڕبەندی دێڵفی – سلێمانی دەکەین بە یەکێک لە کۆڕبەندە گرنگەکان.

پێشترنووسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی، کۆڕبەندێکی ستراتیژییە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمایەتی، کە تێیدا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.

کۆڕبەندی دێلفی – سلێمانی، دەستپێشخەرییەکی نوێیە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت، کە یەکەمجارە لە سلێمانی دەبەسترێت.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.