یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بە 50 بە 50 وەڵامی پارتی دەداتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، قسەکانی مەسعود بارزانی کۆستی بۆ پێکهێنانی حکومەت دروستکردووە.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی وت "حکومەت بەم نزیکانە پێکدێت".
سەبارەت بە لێدوانەکەی مەسعود بارزانییش لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، کە ئایا یەکێتی 50 بە 50ی داواکردووە؟ ناوبراو ئاشکرایکرد "نەخێر داواماننەکردووە، بەڵکو قسەکانی دوێنێی بارزانی بۆ کۆسپ خستنەبەری پێکهێنانی کابینەی حکومەت بوو".
رۆژی 15ی ئایاری 2025 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی مەراسیمێکی حزبەکەیەدا رایگەیاند، حکومەتی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی پەنجا بە پەنجا نابێت، "مەگەر یەک حکومەت و یەک پەرلەمان و یەک پێشمەرگە هەبێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەوڵدەدرا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکان دابەش بکرێت. بەڵام دواخرا.
|