کوردستان

قائیمقامی چەمچەماڵ: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ڕاگیراوە

 نهانیوز-هەواڵەکان

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بە هۆی پێنەدانی شایستەداراییەکانی کۆمپانیای جێبەجیکاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، کارەکانی ڕاگیراوە و دەشڵێت، ئەوان بە تانکەر ئاو بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەکەن .

ڕەمک ڕەمەزان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نهانیوزی  ڕایگەیاند" لە هەفتەی رابردودا، بە نوسراوی فەرمی ئاگادار کراونەتەوە، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کارەکانی ڕاگرتوە و بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان ناتوانن بەردەوامبن." 

 ئاماژەی بەوەش کرد: پرۆژەکە 75 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرا بو، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ پێشینەیەکی پڕۆژەکەی وەرنەگرتەوە و نزیکەی 15 ملیار دیناری خەرج کردوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ باسی لەوەش کرد: پێشبینی کرابو ئەمساڵ ٪ 50 پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا =٪6 ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە. 

ڕونیشی کردەوە: جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بۆ قەزاکەیان زۆر پێویستە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، وتیشی: بە هۆی وشکە ساڵیەوە ئاستی بیرەکانی قەزای چەمچەماڵ دابەزیوە و بۆیە سیستەمی دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر دەست پێدەکەنەوە.

ڕەمک ڕەمەزان، دەشڵێت" ئەنجومەنی وەزیرانیان ئاگادار کردوەتەوە لە پێنەدانی پێشینەی پڕۆژەکە و داوایان کردوە بە زوترین کات پێشینەکە بدەنە کۆمپانیاکە تا دەست بە کارەکانی بکاتەوە".

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.