کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایار کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسووبوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە
ئاشکراشی کردووە کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لەکاتەکانی شەودا.
ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی
|