سەرەڕای پشوو ئەمڕۆ بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن
نهانیوز-هەواڵەکان
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە بانکەکان کراوە دەبن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، وێڕای پشووی فەرمی، دەوامی ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆدایە. لە ئەستۆدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی چوارشەممە 14ی ئایارەوە ، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستیپێکردوە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە بێت و هاوکات ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و میزان مڕاجەعە دەکرێت بۆ بەغداد.
|