کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی دیاریکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی یەک مانگی بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکە کەسییەکان دیاریکرد، دەشڵێت" "تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئایاری 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، "لە 25ی ئایاری 2025، بۆ ماوەی یەک مانگ و تاوه‌كو 24ی حوزه‌یران، دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه".
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
|