ئەردۆغان: هیچ لێبووردەییەکمان نابێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، هەواڵگری تورکیا چاودێری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات، دەشڵێت" هیچ لێبووردەییەکمان بەرانبەر بە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان نابێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک راگەیاند، "هەواڵگریی تورکیا چاودێری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکات، هاوکات گەشبینی خۆی بەرامبەر بە هەنگاوەکانی خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە راگەیاند".
ئەردۆغان وتیشی "هیچ کات نە لە عێراق، نە لە سوریا و سنوورەکانماندا چاوپۆشیمان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نەکردووە و لەمەودواش چاوپۆشی ناکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "جیهان شاهیدی گۆڕانکاریی گەورەیە، تورکیاش لە دڵی هاوکێشە نوێیەکەدایە، هەروەها هیچ لێبوردەییەكمان بەرامبەر بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان نابێت".
وتیشی، "جوگرافیا و مێژوو بەشێوەیەک تورک، کورد و عەرەبی بەیەکەوە گرێداوە کە لێکناترازێن و پەرتەوازە نابن".
|