نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنج بڵاوکراییەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند" هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعە و داهاتی فیدڕاڵی دەنێردریت بۆ بەغدا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایار رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمیرکاری سەرجەم وەزارەتەکان میزان مراجەعەی مانگی چوار ئامادە دەکات و لەگەڵ داهاتی فیدڕاڵی دەینێرێت بۆ بەغدا".
ئاماژەی بەوەشدا" جگە لەوانە وەزارەتی دارایی دوای ناردنی میزان موراجەعە و نیوەی داهاتی فیدڕاڵی ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ئامادە دەکات و رەوانەی بەغدای دەکات بۆئەوەی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەبێت بۆ نەناردنی مووچەی مانگی پێنج لە وادەی خۆیدا".
باسی لەوەشکرد" بەغداد تێبینی لەسەر مووچەی مانگی چوار نەبووە و هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، وە پێویستە بەغدا بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات".
ئەوەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستیپێکردوە و تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
|