کوردستان

کەشناسی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ و سبەینێی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با تۆزوخۆڵ بەرزدەبێتەوە، نمو باران و هەورەبروسکەش لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت"

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین هەیە".

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ، هەروەها ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ئەنجامی بەردەوامی زیادبوونی خێرایی باش ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت" . 

ڕوونیشی کردەوە" پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". 

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشی سبەی پێنج شەممە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان هەیە لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با . هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
 
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان :38 پلەی سیلیزی


2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.