کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ رێنماییەکی بڵاوکردەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت" بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کەشێکی خۆلبارین شاری هەولێری گرتۆتەوە، کە بەهۆی ئەم خۆڵبارینە ئاستی بینین کەم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە" داوا لەشوفێران دەکەین لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن و جامی ئۆتۆمبێلەکان دابخەن".

دەشڵێت" لایتی نزم هەلبکەن، بۆئەوەی بەهوی کەمبونەوەی ئاستی بینین ئۆتۆمبێلەکانی دوای خۆتان بتان بینن".

2025-05-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.