باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ باراینی نمە باران و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی ئایاری 2025، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینى نمە بارنێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور هەروەها بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا وە لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان ڕێژەى تۆز زیاتر دەبێت.
باسی لەوەشکردوووە، پلەکانی گەرما بەگشتی بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبیتەوە لەناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات، کەش لە نێوان نیمچە هەور و لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى ئەم دوو پارێزگایە لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورت خایەن هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ کاتى دواى نیوەڕۆ. لەئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیریەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیاد بوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە. لەسەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە کە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما پلەکانى گەرمى نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
|