کوردستان

یەکەم پەیامی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای چەکدانانی پەکەکە بڵاو کرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

پەکەکە کۆتایی بەخەباتی چەکداری هێنا وسەرۆککۆماری تۆرکیا لە یەکەم پەیامی دا دەڵێت، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرنگە تورکیا لە برینی 40 ساڵی شەر و تیرۆر ڕزگار دەکەین".

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، خەباتی چەکداریی کۆتایی پێهێنا و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی لە فۆڕمێکی دیکەدا لە رێگای خەباتی سیاسییەوە بەردەوام دەبێت.

رەجەب تەیەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تۆرکیا لە یەکەم پەیامی دا دوای چەکدانانی پارتی کرێکارانی کۆردستان رایگەیاند بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرنگە و دەشڵێت ،"پێویستە عێراق و سوریا و ئەوروپاش بگرێتەوە. 

ئەردۆغان ئاماژە بەوەش دەکات، بە نەمانی تیرۆر و توندوتیژی، دەرگای سەردەمێکی نوێ بۆ هەموو بوارێک و بە تایبەتی لە بوارەکانی سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێتەوە.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.