قوباد تاڵەبانی: پەکەکە بەرپرسیاریەتیی خۆی بەرامبەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
قۆباد تاڵەبانی لە بارەی بڕیاری چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەپێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارین حکومەت و دامەزراوە یاساییەکان و لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەی 12ی خۆیدا بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێ کرد و دەرگای بەڕووی قۆناغێکی نوێدا کردەوە.
راشیگەیاند، هیوادارین حکومەت و دامەزراوە یاساییەکان و لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا..
|