کوردستان

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەڵاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە بڕیارە مێژووییەکەی پەکەکە پەیامیکی لە زیندانەوە بڵاو کردەوە و رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە هەنگاوێگى گەورەیە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئەدیرنەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت " ئیتر كاتی ئەوەیە لە هەموو ڕوویەكەوە بە یەكهەڵوێستی و دڵسۆزانە كار بۆ گەورەبوونی توركیا بكەین.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد کە لەلایەن تورکیاوە زیندانی کراوە، لەبارەی چەکدانان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە لە پەیامێکى دەستنووسدا رایگەیاند،  ئیدی کاتی ئەوەیە لە هەموو روویێکەوە بە یەکهەڵوێستی و دڵسۆزانە کار بۆ گەورەبوونی تورکیا بکەین .

ئەمڕۆ دووشەممە پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و خەباتی چەکداری کۆتاییهات.

 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.