هاکان فیدان: بەوە ڕازی نین
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆ هەڵوەشاندنەوە، هەنگاوی کردەیی هەیە بگیرێتەبەر، بریارەکەشی بە میژویی ناوبرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایار هاکان فیدان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئوردن و سوریەکەی ئەنجامیدا هەڵوێستی خۆی و وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی کۆنگرەی پەکەکە سەبارەت بە دانانی چەک، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی" پێموایە ئەو بڕیارە بڕیارێکی مێژوویی و گرنگە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی کردەیی هەیە دوای ئەم بڕیارە بگیرێتەبەر، ئەوانیش لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
وتیشی" پێم وایە بڕیارێکی باش دەبێت بۆ داهاتوومان و بۆ هەموو لایەک، ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە وەک منداڵانی ئەم وڵاتە دەتوانین بە عەقڵی ساغ و ئیرادەی خۆمان ئەمە چارەسەر بکەین. بەهیواین ئەمە بەردەوام بێت، نامەوێت لەم کەشوهەوا ئەرێنیەدا هیچی تر بڵێم".
|