بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی پیشبینی دەکات لە کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور لەمڕۆوە کەشێکی ناجێگیر لەناوچەکانمان دەستیپێکردووە لە ئێستاشدا خۆڵبارینێکی چر لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق دروستبووە بەھۆی ھاتنە ناوەوەی ئەو ھەوا فێنکەی لە دەریای ناوەراستەوە ھەڵیکردووە".
دەشڵێت" بۆ سبەینێ سێشەممە، کاریگەری ئەو خۆڵبارینە زیاتر دەبێت و ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەتایبەتیش ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە و سلێمانی خۆڵبارینەکەی چرتر و زیاتر دەبێت".
ئەو شارەزا کەشناسیە ئاماژەی بۆ ئەوەس کردوە سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلە نزمدەبێتەوە و ڕۆژانی داھاتووش بەھۆی مانەوەی ئەو بارستە ھەوایە پلەی گەرمی زیاتر نزمەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین و با.
ئاراس جەبار دەشڵێت" ڕۆژی پێنجشەممە، لە کۆتایی ئەم حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزەش دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگاکە و ناوچە شاخاویەکانی ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی سۆران و پاشان ئێوارەی پێنجشەم کۆتایی پێدێت".
بە گوێرەی ئاراس جەبار لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما پلە پلە رۆژانە روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە.
|