دەم پارتی ڕاگەیێندراویکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
دەمپارتی لە کاردانەوەی بڕایری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، ڕایگەیاند: ئیتر هیچ پاساوێک نەماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی، سەبارەت بە بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک ڕایگەیاند: کۆنگرە سودی بۆ تورکیا دەبێت، ئیتر هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بنیاتنانی تورکییەکی دیموکراسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
تونجەر باکرهان، هیواشی خواست تاجی ئاشتی لەسەر ئەم پڕۆسەیە دابنێن.
لەلای خۆشیەوە، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی، باسی لەوەکرد، شەڕ کە ساڵانێکە تاقی کراوەتەوە هیچ ئەنجامێکی نەبوە ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئیستا، سەردەمێکی نوێ دەستی پێکردوە کە تێیدا تەلی دڕکاوی لادەبەین و تاجی ئارامی دەخەینە سەر
بوڵدان، بەداخە لەوەی کە سڕی سورەیا ئوندەر ئەنجامەکەی نەبینی کە ساڵانێکە هەوڵی بۆداوە.
|