کوردستان

کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

نهنایوز- هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای 2 رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بووشنەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکات و ئاشکراش دەکات کە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بە پێی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە  کەشی ئاسمان  لە نێوان هەور و  نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییە سنووریەکانی باکوور لەگەل کەمیک بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما بەگشتی بە ( 2-4) پلە نزم دەبیتەوە لەناوچە شاخاوویەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.   

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسی ئاشکراشی دەکات کە کەشی ئاسمان  لەزۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تاوە باران وبروسکە پچرپچر لەناوچە نیمچە شاخاووییەکان وە لەناوچە سنوورییەکان کاریکگەری زیاتر دەبێت وە هەروەها   خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم.  

ئاماژەی بەوەداوە کە پلەکانی گەرما  لەزۆربەی ناوچەکان بە ( 3-5 ) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە  وە لەناوچە شاخاووییەکان نزیک دەبێتوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٤ پلەی سیلیزی

 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.