کوردستان

بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما و بارانبارین و هەورە بروسكە دەکات و دەڵێت" خێرایی با چالاک دەبێت و تۆز و خۆڵ دەبارێت".

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و هەورەبروسكە لە ناوچەی باكور، با بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت، خێراییەكەی سووك بۆ مامناوەند دەبێت (10 - 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت و لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت، هاوكات بای باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت، خێراییەكەی مامناوەند دەبێت (20 - 30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە هەندێك كاتدا چالاک دەبێت بۆ (30 - 40) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچە پەرشوبڵاوەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك لە ناوچەی باكوور دادەبەزن.


2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.