هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی هەرێم راگەیێندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
حكومەتی هەرێم بڕیاریدا کە لە هەر دوو پێشینەی هاوسەرگیری بۆ كەمئەندامان و قەرزی بچووك خۆشبێت، و بە بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڕیارەكان كەوتنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی دادی هەرێم ژمارە 333ی ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان)ی بڵاوكردەوە و تیایدا هەردوو بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەت بە پێشینەی هاوسەرگیری كەمئەندامان لەگەڵ قەرزی بچووكی ئەو كەسانەی كۆچی دواییان كردووە كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.
بڕیاری یەكەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بریاری لێخۆشبوونە لە گەڕاندنەوەی بڕە پارەی پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە لەسەر كەمئەندامان كە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.
بڕیاری دووەمی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەتە بە بڕیاری لێخۆشبوون لە گەڕانەوەی بڕی پارەی قەرزی بچووك بۆ ئەو كەسانەی كە كۆچی دواییان كردووە و تا ئێستا قەرزەكانیان لە ئەستۆ ماوە.
|