هۆشداری تێکدانی پرۆسەی ئاشتی دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی میدیایەکی نزیک لە حکومەتی تورکیا هەوڵی ژمارەیەک لە دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتان بۆ تێکدانی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات، دەشڵێت" حکومەت بە وردی چاودێری پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات".
رۆژنامەی تورکیای نزیک لە پارتی دادوگەشەپێدان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، ژمارەیەک دەزگای هەواڵگری ولاتان هەوڵی پەکخستن و تێکدانی پڕۆسەی ئاشتیان داوە بەلام سەرکەوتوو نەبون.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە تورکیا بە هەموو توانای خۆیەوە چاودێری هەنگاوەکانی پەکەکە دەکات سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەکەکان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەندامەکانی بۆ تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی گەڕانەوەی بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا و گەڕانەوەی ئەندامانی بیانی بۆ ولاتەکانیان چاودێری و پێداچونەوەی وردی بۆ دەکرێت.
|