کوردستان

شەش حزبی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان بۆ هەڵبژاردن دەبنە هاوپەیمان

نها نیو - هەواڵەکان

بەمەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردن حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن و  چەند كەسایەتییەك ئەمڕۆ  لە بارەگای رەوتی هەڵوێست كۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ، بەرەی گەڵ، هەڵویست، بزووتنەوەی پەیوەندی، د. یوسف و گروپێك لە كەسایەتی ) لە بارەگای رەوتی هەڵوێست كۆدەبنەوەو دوێنێش لە بارەگای یەكگرتوو كۆبوونەوە.

نوێنەری لایەنەكان: 

ـ لە كۆمەڵ: رێبوار حەمد و حاجی فاروقە.

ـ لە نەوەی نوێ: رێبوار ئەورەحمان.
 
ـ لە یەكگرتوو: محەمەد هاودیانی و ئیبراهیم.

ـ لە هەڵوێست: رێبوار كەریم و غالب محەمەد. 

ـ بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی: محەمەد بازیانی. (د. یوسف محەمەد، د. كاروان حەمەساڵح،  مەحمود رەزا).

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.