کوردستان

بڕیاری پێدانی زەوی دەرچوو

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەكی دیكە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ 9579 ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.

– ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 كەس

– لیوای دووی پیادە 708 كەس

– لیوای 4ی پیادە 1400 كەس

– لیوای 7ی پیادە 1672 كەس

– لیوای 11ی پیادە 1671كەس

– لیوای 12ی پیادە 1622 كەس

– لیوای 17ی پیادە 1019 كەس

– لیوای 18ی پیادە 1410 كەس

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كۆی گشتی 9579 كەس لەم وەجبەیە سوودمەند دەبن و پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت و داوا لە هەموو ئەو هێز و یەكانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین پەلە بكەن لە رێكخستن و بە داتاكردنی فۆڕمەكانیان و بەڕێكوپێكی ناردنیان بۆ لیژنەی زەویی وەزارەتمان و هاوكار بن لە جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

 
2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.