کوردستان

عێراق سەرجەم گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و لە ئێستادا وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاكانی خوارووی عێراق دەستپێكردووە بەڵام هێشتا ئەو پرۆسەیە لە كوردستان دەستپێنەكردووە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا لە سایلۆكانی هەرێم زیاد لە 300 هەزار تۆن گەنم هەیە كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر باشە، لەكاتێكدا هێشتا دەستمان نەكردووە بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵیش گەنمی مەرەشە واتە ئەو گەنمانەی بە ‌ئاودێری دەستكرد بەرهەم هاتوون زیادیكردووە، جۆرەكەشی زۆر باشە، بۆیە لە كەمی گەنم گرفتمان نیە بەراورد بە ‌ساڵی ڕابردوو.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ حكومەتی عیراقی بڕیاریدابوو كە تەنها 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و لە ئێستادا وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاكانی خوارووی عێراق دەستپێكردووە بەڵام هێشتا ئەو پرۆسەیە لە كوردستان دەستپێنەكردووە.

بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران هاوشێوەی عێراق بڕیارە هەر یەک تۆن گەنم بە بڕی 850 هەزار دینار لە جوتیار بکڕدرێتەوە.

 
2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.