کوردستان

لێزمەباران و تەرزە و خوڵبارین دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەستپێکردنەوەی خۆڵبارین و چالاکبوونی باو و ھەورە بروسکە دەکات و دەڵێت" خێرایی با تا 40 کم چالاک دەبێت و لە هەندێک شوێن بارانی بەخۆڕ و تەرزە دەبارێت".

 ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە " لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا سبەی یەکشەمە 11ی  ئایار  پلەکانی کەمێک بەرزتر ئەبنەوە بەڕاورد بە ئەمڕۆ و لە دوو سبەی دووشەمەوە کاریگەری ئەو گەرما لە سەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە لەئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و وە ناجێگیربوونی کەش و ھەوا لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری ھەورە بروسکە ونمە باران لەھەندێ شوێندا ئەبێت".

راشیگەیاندووە"  بۆ رۆژی سێشەمە 13ی ئایار کاریگەری ئەو ناجێگیریە زیاتر ئەبێت و ئەگەری چالاکبوونی بای رۆژئاواو و باشوری رۆژئاوا ئەبێت بەخێرای 15-40کم/ک بەھۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لەناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بەتایبەتی زیاتر ناوچەکانی باشوری ھەرێم و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و کەش تا رادەیەک فێنک ئەبێتەوە ، بەگشتی کاریگەری ئەم حاڵەتە تا کۆتای ھەفتە رۆژی پێنجشەمە 15ی ئایار بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناویش لەشوێن و کاتی جیاوازدا بەتایبەت رۆژی پێنجشەمە ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەری تاوە باران ئەبێت وە بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکان کەمە بەڵام لەھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبارێت .
 
2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.