کوردستان

لیژنەکانی قائیمقامییەت بۆ ڕێگریکردن لە تای خوێنبەربون بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕەکان

نهانیوز-هەواڵەکان

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەو شوێنانە گۆشت بکڕن کە مۆڵەتیان هەیە و دەڵێن" بۆ ڕێگریکردن لە تای خوێنبەربون  بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕەکان".

دوای مەترسی تەشەسەندنی نەخۆشی تای خوێنبەر بوون لە هەرێم رێکارەکانی خۆپاراستن و رێنماییەکانی تەندروستی تووندتر کراوەنەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ( نهانیوزی) ڕایگەیاند" لیژنەکانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تایخوێنبەربون، بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گۆشتفرۆشان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتەرنەری".

گۆران قادر وتیشی"  تا ئێستا هیچ سەرپێچییەکیان تۆمار نەکردوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، لەو شوێنانە گۆشت بکڕن کە مۆڵەتیان هەیە و پشکنین بۆ گۆشتەکانیان کراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد هەر فرۆشیارێک سەرپێچی بکات، سزادەدرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و ئەو کەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، خەڵکی شیلادزێ-یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی 45 ساڵە، ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن،دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە، بەداخەوە وەکو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8یان مردوون. بەو پێیەش، بەم تووشبووەی لە دهۆک گیانی لەدەستداوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە بۆ 9 کەس بەرزبووەتەوە.


2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.