دادگای فیدراڵی بڕیارێکی لەبارەی هەڵەبجە دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
دادگای فیدراڵی سکاڵای پێنج پەرلەمانتاری عێراق ڕەتدەکاتەوە کە داوای ڕاگرتنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان کردبوو.
دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پێنج پەرلەمانتار سكاڵایەكیان لە دادگای فیدراڵی لەسەر چۆنیەتی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە تۆماركردو داویانكرد هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی لەو دانیشتنەدا ڕێژەی یاسای تەواو نەبوە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكەی ڕەتكردەوە و جەختیی لەسەر یاسایبوونی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كردەوە.
رۆژی 14ی نیسانی 2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند كرد و لە 29ی نیساندا دکتور لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ کرد.
|