کوردستان

کەشناسی دوایین پێشبینییەکانی کەشەوهەوای بڵاوکردەوە

نەهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لەبارەی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو ڕایدەگەیەنێت"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە."

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 ڕایگەیاند" بە گشتی ئاسمای هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا".

باسی لەوەشکردووە" پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت" ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بە گوێرەی کەشناسی لەو ماوەیەدا گەرمیان بە 39 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەران بە 24 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێمەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی


2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.