کوردستان

یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

لە دهۆک یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵانە و خەڵکی شیلادزێیە، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدراوەکان بۆ هۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتە نۆ کەس.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025  د. سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا".

بەپێی زانیارییەکان، ئەو تووشبووەی تای خوێنبەربوون کە گیانی لەدەستداوە، ژنێکی تەمەن 45 ساڵی خەڵکی شیلادزێ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کردبوو کەلە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە هەشتیان مردوون. 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەشکردبوو، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون، کە 17 تووشبوون و زۆرترین حاڵەتی مردنیش لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکرا کە چوار حاڵەت بوو.


2025-05-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.