130پرۆژە یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە
نهانیوز-هەوالەکان
بە وتەی پەرلەمانتارێکی عێراقی پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژە یاسای دواخستووە و دەڵێت" بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی تۆمەتبارکرد بەوەی، بە ئەنقەست ڕێگری لە لێپێچینەوە لە بەرپرسانی سەربەخۆیان دەکەن".
ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند "پەرلەمان بەدەست دواخستنی کارەکانی و لاوازی ڕۆڵەکەیەوە گیرۆدە بووە، لەم خولەدا هێشتا 130 پرۆژەیاسا لەسەر ڕەفەکانی پەرلەمان ماون و چارەنووسیان یەکلایی نەکراونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" ئەم خولەی پەرلەمان توانیویەتی تەنیا دوو لە وەزیرەکان بانگهێشت بکات، لەکاتێکدا حەوت بەرنامەی دیکە هەیە بۆ بانگهێشت کردنی بەرپرسانی باڵای حکوومەت بەڵام ڕێگری سیاسی بەربەستی سەرەکیانە."
ئاماژەی بەوەشکرد" پەرلەمان تەنها دو لێکۆڵینەوەی لەم خولەدا تەواوکردوە، لەکاتێکدا حەوت لێکۆڵینەوە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، پەرلەمان جگە لە سەرۆکوەزیران میوانداری حەوت وەزیری کردوە و ئەو بانگهێشتانەش بە مەبەستی ڕونکردنەوەی دۆسیە و بابەتی تایبەت بووە".
مەعموری بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی تۆمەتبارکرد بەوەی، بە ئەنقەست ڕێگری لە لێپێچینەوە لە بەرپرسانی سەربەخۆیان دەکەن، لەوانە وەزیرەکان و ئەوانی دیکە، وتیشی" پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەکان مووچە و دەرماڵەکانیان وەردەگرن".
|