کوردستان

نهانیوز زانیاری نوێ لەبارەی 100 هەزارەکەی خانەنشینانی هەرێم ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان پەیامێكی تایبەت ئاڕاستەی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كردوە و ئاماژە بەوە دەکات: دەبێت بەغداد 100 هەزار دینارەكە بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرج بكات.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان، بە نهانیوزی رایگەیاند" لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كە دەبێت موچە لەسەرتاسەری عێراق هاوتا بكرێت، ئەو بڕی 100هەزار دینارەی بۆ خانەنشینان لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بڕدراوەتەوە و دەبێت بەغداد بۆ خانەنشینانی هەرێمی كوردستانی خەرج بكات".

ئاماژەی بەوەش کرد: پەیامێكی بۆ سەرۆكی دادگای فیدراڵی ناردوە كە تیایدا هاتوە، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، پێویستە موچەی موچەخۆران لە عێراقدا هاوتا بێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری خەرجكردنی بڕی 100 هەزار دینارەكە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكراوە، بۆیە داوایان كردوە بەدواداچونی بۆ بكات. 

وتیشی" ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی 2025 خانەنشین بون، ژمارەیان نزیكەی 35 هەزار كەسە، بەڵام دەوترێت كە تا ئێستا مامەڵەی خانەنشینی شەش بۆ حەوت هەزار كەسیان تەواو بوە، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە راست نییە و گومانی لەسەرە، لەبەر ئەوەی تا مانگی 3 مامەڵەی كەمتر لە 200 خانەنشینیان تەواو كردوە".

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.