کوردستان

پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک دەستی پێکرد

نهانیزو-هەواڵەکان

ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکی هاوڵاتیان دەستی پێکرد و پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵیت: هاوڵاتیان لەماڵەوە دەتوانن کارەکان جێبەجێ بکەن.

ئەمڕۆ 8ـی ئایاری ، نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی بە ئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە، دیارییەکە و بەبۆنەی بوون بە 19 هەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێم پرۆسەکە تێیدا دەستپیدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتیانی پارێزگاكە دەتوانن لە ڕێگەی ئەپێكی تایبەت بە سیستمەكەوە لەماڵەوە ڕێکارەکان تەواو بکەن و سەرجەم داواکارییەکان پڕ بكەنەوە.

پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕاگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق و هەرێم کردووە کۆمەڵێک فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی تر لە پارێزگاکە بکەنەوە بۆئەوەی مۆرکی بەپارێزگابوون بەتەواوی بەدیاربکەوێت و کارئاسانی بۆسەرجەم کاروباری هاووڵاتیان بکرێت.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.