وادەیەکی نوێ بۆ کۆنفرانسی گۆڕان دیاریکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، رێگا بەو حزب و لایەن سیاسییانە نادەن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن کە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک و سەرکردایەتیی حزبەکە کۆتاییهاتووە و کۆنفرانسیان نەبەستووە، وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرا.
ئەمرۆپێنجشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 24ی ئایاری 2025ی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرد.
بەپێی نووسراوەکەی کۆمسیۆن، “بۆ کۆنفرانسی داهاتووی گۆڕان کۆی ژمارەی ئامادەبووان دەکرێن بە رێژەی یاسایی و ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دەدرێن بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبووان پەسەنددەکرێن".
بزوتنەوەی گۆڕان رۆژی 5ی نیسانی 2025، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی زەرگەتە سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی بەست ،ئەو کۆنفرانسە لەلایەن باڵی کوردساتەوە رەتکرایەوە و لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەمڕۆ وەک ئەنجامدانی کۆنفرانس دەستنیشان کراوە.
دواتر و لە رۆژی 26ی نیسانی 2025، کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆن بەسترا، بەڵام رێژەی یاسایی تەواونەبوو کۆنفرانسەکە شکستیهێنا.
|